ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده به ناوی “حسێن باشوان” به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له هه‌رێمی كوردستان گیانی له‌ده‌ستداوه و كرێكارێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی “خالید عوسمانی” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حسێن باشوان” خه‌ڵكی گوندی “دایماو”ی سه‌ر به شارستانی نه‌غه‌ده و باوكی سێ منداڵ بووه كه به‌هۆی هه‌ژاری و بێكاریه‌وه ڕووی له شاری هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستان كردووه، ناوبراو به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداوه هاتووه و گیانی له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، کرێکارێکی دیکەی بیناسازی بە ناوی “خالید عوسمانی”، تەمەن ٣٩ ساڵ، خەڵکی بانە، بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە بە سەختی بریندار بووە. “خالید عوسمانی”، کە هاوکات ئەندامی سەندیکای کرێکارانی بیناسازیی شاری بانەیە، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی تووشی شکانی دوو مەچەک و شکانی یەکێک لە بڕبڕەکانی پشتی بووە.
