ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “به‌همه‌ن كه‌ره‌می” برای “بورهان كه‌ره‌می” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له شاری كامیاران، هه‌واڵی تێكدانی گڵكۆی براكه‌ی له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی حكوومه‌ته‌وه پشتڕاست كرده‌وه.
“به‌همه‌ن كه‌ره‌می” له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: ئه‌و هه‌وڵانه‌ی به‌كرێگیراوانی ڕژیم ناتوانێت ئێمه له دادخوازی خوێنی به‌ناحه‌ق ڕژاوی براكه‌مان پاشگه‌ز بكاته‌وه و لاوازمان ناكات، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه به‌هێزترمان ده‌كات. ڕۆژی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، “بورهان كه‌ره‌می” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد.
