ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “زانیار ئه‌بووبه‌كری” له سه‌ر گڵكۆی ڕۆڵه‌كه‌یان كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
“زانیاری ئه‌بووبه‌كری” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له شاری مهاباد به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌ران گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد. ڕۆژی چوارشه‌ممه بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی مهاباد له سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه و وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه. دایكی زانیار، خاتوو “نیشتمان قادرپور” له ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی كوڕه‌كه‌ی دا وتی: داوا لە خەڵک دەکەم واز لە ڕێگای ئازیزانمان نەهێنین، ئەوان لە پێناو ئازادیی خه‌ڵكی چه‌وساوه گیانی خۆیان به‌خشی.
