به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “مه‌نجیلان”ی سه‌ر به شاری بانه به ناوی “لوقمان ئه‌حمه‌دپور” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵ به‌سه‌ختی بریندار كرا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌ت و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكرا، به‌هۆی ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، كۆڵبه‌رێك به ناوی “لوقمان ئه‌حمه‌دپور” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ به‌سه‌ختی بریندار و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌دینی بانه گوازرایه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه لوقمان به‌هۆی قورسی برین ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ته‌ورێز كراوه و له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه.
