به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، كۆڵبه‌رێك به ناوی “عێرفان مورادی” خه‌ڵكی جوانڕۆ، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی بریندار و چووه‌ته كۆما.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی كۆماری ئیسلامی له سنووری نه‌وسوود كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به‌و‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ به ناوی “عێرفان مورادی” له‌لایه‌ن سه‌ریه‌وه فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و چووه‌ته كۆما. ناوبراو خێزاندار و باوكی سێ منداڵه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی كرماشان له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدایه و باری ته‌ندرووستی باش نییه.
