بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی شاری سنە بە هاوکاریی بەڕێوەبەرانی قوتابخانەی کچانەی “سدیقینی یەک” کە لە شارۆچکەی “سەعدی”ی شاری سنەیە، گوشاریان خستووەتە سەر قوتابییان بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی حکوومەتی پێشوازیکردن لە ئیبراهیم ڕەئیسی.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، قوتابیانی كچیان ئاماده كردووه تاكوو به پێچه‌وانه‌ی خواستی خۆیان سروودێك بۆ پێشوازیكرن له ئیبراهیم ڕه‌ئیسی بخوێنن. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئامووزش و په‌روه‌رشی پارێزگای كوردستان ئەم کارەی لە سەروبەندی ١٣ی خەزەڵوەر کە لە ساڵنامەی ئێران‌دا بە “ڕۆژی قوتابی” دیاری کراووە، خستووەتە بەرنامەی کارییەوە و هەڕەشەی لە قوتابییەکان کردووه كه ئه‌گه‌ر به‌شداری له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا نه‌كه‌ن، ڕێكاری پێویست ده‌گرنه به‌ر و سزایان ئه‌ده‌ن. شایانی باسه كه بڕیاره ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌ردانی پارێزگای كوردستان بكات و چه‌ند پڕۆژه وه‌كوو هێڵی ئاسنی سنه و فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌قز بكاته‌وه.