“زۆهره سوڵتانابادی”، هاوسەری “کەیهان کەلهوڕ”، موزیکژەن و ئاوازدانەری بەناوبانگی کورد، لە پەیجی تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، پۆستێکی سەبارەت بە دزینی هێندێك له کەلوپەلهكانی ناوماڵی بڵاوکردەوە.
“زۆهره سوڵتانابادی”، وێنەی شوێن پێی پێڵاوی بهكرێگیراوانی ڕژیمی لە ماڵەکەی خۆیدا بڵاوکردەوە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەقێکی نووسی. بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت بە لەبەرچاوگرتنی ئەو کارەساتەی کە لە ماڵی “داریوش مێهرجوویی” ڕوویدا، نیگەرانیی خۆیان لەو نووسینەی هاوسەرەکەی “کەیهان کەلهوڕ” دەربڕیوە. جێی ئاماژەیە كه “داریوش مێهرجوویی” ڕۆژی ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢ لە ماڵەكەی خۆیدا لەگەڵ هاوسەركەی لە كەرەج بە چەقۆ كوژران.
