به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سدیقه وه‌سمه‌قی” توێژینه‌ری بواری دین كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له مه‌راسمی پرسه‌ی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” به‌شدرای كردبوو، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه.
“سدیقه وه‌سمه‌قی” له چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا له په‌یامێكدا یاسای حیجابی ئیجباری به یاسای شه‌ڕئه‌نگێزانه، پڕهه‌زینه و پڕ گه‌نده‌ڵی ناوبردبوو. هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌كشه‌ممه “نه‌سرین ستووده” پارێزه‌ری دادگوسته‌ری، “محه‌ممه‌د گه‌راوه‌ند” مامۆی ئارمیتا” و “مه‌نزه‌ر زه‌ڕابی” له دایكانی دادخوازی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی و “مه‌سعوود زهینالزاده” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیان له مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” دا ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی دووشه‌ممه “نه‌سرین ستووده” و “مه‌نزه‌ر زه‌ڕابی” بۆ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین گوازرانه‌وه.
