کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی دوو به‌ندكراو به‌ پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنی له‌ زیندانی بۆكان

ئازادی دوو به‌ندكراو به‌ پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنی له‌ زیندانی بۆكان

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، دوو برای به‌ندكراوی خه‌ڵكی بۆكان ب ه‌ناوه‌كانی “وەلی و عەلی گوڵمحەممەدی”، پاش چوار مانگ، بە پێبەندی ئەله‌كترۆنی لە زیندانی ناوەندیی بۆکان ئازادکران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو دوو برا ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠١، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەرکراون. “وەلی گوڵمحەممەدی” مانگی گوڵانی ئەمساڵ لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای بۆکان بە تۆمەتی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” سزای یەک ساڵ بەندکران و “عەلی گوڵمحەممەدی” لەلایەن لەقی ١٠١ی دادگای ئەو شارە به‌ هه‌مان تۆمه‌ت و “بەشداریكردن لە خۆپیشاندانەکان” سزای ٣٢ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.