ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شاره‌داری گونبه‌دی كاڤووس له ئاست نه‌دانی دوو مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكاران، له مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵه‌وه ٨٠٠ كرێكاری ئه‌و شاره‌داریه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و نێگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه ڕێژه‌ی داخوازییه‌كانیان بچێته سه‌ره‌وه. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها وتیان، به‌رپرسانی ئه‌و شاره به‌ڵێنیان دابوو كه كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا وڵامده‌ره‌وه‌ی داواكاریه‌كانیان نین و حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتمیاعی په‌رداخت ناكه‌ن.
