کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ مازه‌نده‌ران

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ مازه‌نده‌ران 2

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شارستانی گه‌لووگای سه‌ر به‌ پارێزگای مازه‌نده‌ران به‌ ناوی “فاتمه‌ حه‌قانی” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “فاتمه‌ حه‌قانی” به‌ بیانووی ڕه‌خنه‌گرتن له‌ ده‌سه‌ڵات و بڵاوكردنی بابه‌ت له‌  تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ گیانبه‌ختكردنی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند”، ده‌ستبه‌سه‌ر و ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.