له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، دادستانی تاران به بیانووی پشتیوانیكردن له “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” و ڕه‌چاونه‌كردنی حیجابی ئیجباری، په‌روه‌نده‌ی بۆ ٨ هونه‌رمه‌ند ساز كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٨ هونه‌رمه‌ندی ناسراوی ئێرانی به ناوه‌كانی “ته‌رانه عه‌لیدووستی”، “موژگان ئیلانلوو”، “هێنگامه قازیانی”، “ته‌همینه ڕه‌زایی میلانی”، “ئومید تووشه”، “سه‌حه‌ر وه‌له‌دبه‌یگیان”، “مریه‌م بوبانی” و “هانیه ته‌وه‌سۆلی” له‌لایه‌ن دادستانی تارانه‌وه په‌روه‌نده‌ی قه‌زاییان بۆ ساز كراوه. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش دادستانی تاران سكاڵای له كاناڵه تلێگرامییه‌كانی “ڕۆژی ئاره‌زوو”، “سادق زیباكه‌لام”، “سارا مه‌عسوومی” و “میلاد عه‌له‌وی” به تۆمه‌تی بڵاوكردنی بابه‌تی بێ بنه‌ما كردبوو.
