ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، مه‌ئموورانی شاره‌داری و هێزە ئینتزامییه‌كانی ئیلام، هێرشیان كرده سه‌ر دانیشتووانی ناوچه‌یه‌كی هه‌ژارنشین له باكووری شاری ئیلام و خانووه‌كانیان به‌سه‌ریاندا ڕووخاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجییه‌كان، کاتژمێر ١١ی پێش نیوه‌ڕۆی دووشەممە، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت و شارەوانی ئیلام، خانووی چەند هاووڵاتیان لە باکووری ئەو شارە ڕووخاندووە له حاڵێكدا وه‌رزی سه‌رما ده‌ستیپێكردووه و ده‌یان كه‌س ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه بوون. پێشتریش واتە ڕۆژی دووشەممە، ٢ی گەلاوێژی ئەمساڵ، سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم جارێکی دیکە ماڵی سێ بنەماڵەیان لە کۆتاییی شەقامی “حەفت تیر”ی ئەو شارە ڕووخاند و کاردانەوەی گشتیی و بەرخۆدانی جەماوەری خەڵکی لێ کەوتەوە.
