ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران به‌شی تاران، له به‌یاننامه‌یه‌كدا قه‌تڵی حكوومه‌تی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند”یان به تووندی شه‌رمه‌زار كرد.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئارمیتا، ژینا، نیكا، سارینا و….هه‌تد، كچانی تێكۆشه‌ر بوون كه له به‌رانبه‌ر ئایدۆلۆژی حكوومه‌تی دیكتاتۆردا وه‌ستان و گیانیان له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد. ماوه‌ی ٤٤ ساڵه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك سته‌م له چینه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كات، به‌ڵام نه‌یتوانیوه خواستی گه‌یشتن به ئازادی و یه‌كسانی له ناخی خه‌ڵكدا بخنكێنێت. هه‌زاران ئارمیتا، نیكا و مه‌هسا له كۆڵان و شه‌قامه‌كانی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران سه‌ریان هه‌ڵداوه و قه‌د كڕنۆش بۆ سته‌مكار نابه‌ن.
