کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی “پشتیوان ئه‌فسه‌ر” له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

مانگرتن له‌ خواردنی پشتیوان ئه‌فسه‌ر له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

“پشتیوان ئەفسەر” بەندکراوی سیاسیی و دانیشتووی گوندی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان، ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ دژبه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نایاسایی و ناڕوونی چاره‌نووسی مانی له‌ خواردن گرتووه‌.

“پشتیوان ئه‌فسه‌ر” هەشت مانگ لەمەوبەر بە تۆمەتی “هاوكاری لەگەڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” لەلایەن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شارامفەر گوازرایەوە. شایانی باسه‌ كه‌ به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ تابه‌ ئه‌مڕۆ ئاكامێكی نه‌بووه‌ و ته‌نانه‌ت قازی په‌روه‌نده‌كه‌شی وڵامێكی ڕوونی پێ نه‌داون و سووكایه‌تی پێ كردوون.