ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له شیركه‌تی فه‌لاتی قاڕه له ناوچه‌ی سیری و دوورگه‌ی خارك له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری كۆتایی هێنان به جیاوازی، وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م حه‌قی سه‌نه‌وات، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان له ساڵانی ڕابردوو له ژێر ناوی باج كه‌م كراوه.
