ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، هێزە نیزامییەکانی ڕژیم بە دەیان ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسیکلێتەوە هەڵیانکوتایە سەر بەندەری کرگان لە ناحیەی بەنزەكی سەر بە شارستانی میناب و بەلەمی ماسیگرتنی كاسبكارانیان شکاند و دەستیان بەسەر کەلوپەلەکانی نێو دوکانەکاندا گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێتشریش هێزە نیزامییەکان چەندین جار هەڵیانکوتابووه سەر بەندەری کۆلاهی له شارستانی میناب و بەلەمی ماسیگرتنی هاووڵاتییانیان ئاگر تێبەردابوو. ئه‌مجاره له ترسی سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌ی خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی دڕندانه و به ته‌قه‌ی هه‌وایی و گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كرده سه‌ر كاسبكاران و به‌له‌مه‌كانیان شكاند و كه‌لووپه‌له‌كانیان زه‌وت كرد.
