“حشمه‌تۆڵڵا ته‌به‌رزه‌دی” به‌ندكراوی سیاسی و ده‌بیركولی ڕه‌وتی دیمۆكراتیكی ئێران له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بانی و بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” به چوار ساڵ و سێ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.
سه‌پاندنی ئه‌م حوكمه به‌سه‌ر “حشمه‌تۆڵڵا ته‌به‌رزه‌دی” له‌حاڵێكدایه كه پێشتر دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هان ئه‌و چالاكه سیاسیه‌ی به ٤٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كردبوو، ئێستا به له‌برچاوگرتنی حوكمی چوار ساڵ و سێ مانگ به‌ندكرانی تازه‌ی، سه‌رجه‌م به ٥٠ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه. ناوبراو پێشتریش ١٧ ساڵ له ته‌مه‌نی له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا تێپه‌ڕ كردبوو، ته‌به‌رزه‌ردی له ئێستادا له زیندانی ئیسفه‌هان ڕاگیراوه و ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌د كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه دادگاكانی كۆماری ئیسلامی به‌لایه‌وه هیچ شه‌رعیه‌تێكی نییه.
