به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دیوانی باڵای وڵات حوكمی ١٦ مانگ زیندانی تعزیزی “عوسمان ئیسماعیلی” چالاكی كرێكاری ناسراوی خه‌ڵكی سه‌قزی به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه” پشتڕاست كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “عوسمان ئیسماعیلی” ڕۆژی ١٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٧٠ ڕۆژ به‌ندكران له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی ئازاد كرا. حوكمی ١٦ مانگ زیندانی ته‌عزیری ئه‌و چالاكه كرێكارییه كه پێشتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سه‌قزه‌وه ده‌ركرابوو، ڕۆژی دووشه‌ممه له دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست كراوه‌ته‌وه و ناوبراو ئه‌بێ ده ڕۆژی دیكه خۆی به لقی ئیجرای ئه‌حكامی سه‌قز بناسێنێت.
