ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دایه شه‌ریفه دایكی هه‌میشه زیندوو “ڕامین حسێن په‌ناهی” سه‌باره‌ت به قه‌تڵی حكوومه‌تی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ڕایگه‌یاند: چیتر نابێت بێده‌نگ بین تا یه‌ك به یه‌كی منداڵه‌كانمان بكۆژن.
دایە شەریفە لە سه‌ر كاغەزێكدا كە بە دەستیەوە گرتبووی نووسیبوو: تا کەی بێدەنگ بین؟ هەموو گوڵەکانمان پەڕپەڕ بوون. دوێنێ ژینا و هەزارانی دیكه و ئەمڕۆش ئارمیتا! بۆ ڕزگارکردنی ڕۆڵەكانمان بێدەنگ نابین. من بێدەنگ نابم. من دایكی ڕامین ئازاری لەدەستدانی منداڵەکانتان دەزانم، لە تەنیشت ئێوە دەوەستم”.
