لە ڕۆژی هەینی، ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٢وه “سامان یاسین”، بە نیشانەی ناڕەزایەتیی بەرانبەر بە ڕێگریكردنی بەرپرسانی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج له ڕه‌وانه‌كردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان و به‌رده‌وامی ئه‌شكه‌نجه‌ی و ئازاردانی، مانی له خواردن گرتووه و ئێستا باری ته‌ندرووستی ناجێگیره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر كۆمه‌ڵێك به‌ندكراو له زیندانی ئێڤینه‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ “سامان یاسین” بۆ زیندانی قزلحه‌سار گوازرانه‌وه، هاوبه‌ندیه‌كانی سامان له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئاماژه‌پێدان به ناجێگیربوونی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراو، ڕایانگه‌یاندووه كه هیچ پاساوێك بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌ندكرانی سامان نییه. ناوبراو تووشی ڕشانه‌وه، سه‌رئێشه و لێڵی چاو بووه و پێویستی به ده‌رمانی خێرا له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی زیندان له‌و باره‌وه كۆتایی بكه‌ن، ڕه‌نگه كاره‌ساتی مرۆیی ڕوو بدات. جێگای ئاماژه‌یه كه “سامان یاسین” به به‌رپرسانی زیندانی ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر چاره‌نووسی ڕوون نه‌كرێته‌وه، ئه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر مانگرتنی له خواردن.
