ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “حه‌سه‌ن ده‌رئوفتاده” باوكی هه‌میشه زیندوو “كۆمار ده‌رئوفتاده” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی پیرانشاره‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێكرا.
ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی خەزەڵوەر ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی “كۆمار دەرئوفتادە” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به ده‌ستی به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامیه، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی پیرانشار “حه‌سه‌ن ده‌رئوفتاده” باوكی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان بانگهێشت كردووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم هه‌ڕشه‌یان له باوكی كۆمار كردووه كه نابێت بۆ ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی كوڕه‌كه‌ت مه‌راسم به‌ڕێوه ببه‌ی.
