ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو چالاكی ناسراوی مافی مرۆڤ له ئێران به ناوه‌كانی “نه‌سرین ستووده” و “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” سه‌باه‌رت به قه‌تڵی حكوومه‌تی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” ڕایانگه‌یاند: “ئارمیتایان به‌هۆی قژه جوانه‌كانی ڕه‌وانه‌ی مه‌رگ كرد”.
“نه‌رگس محه‌ممه‌دی” براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و زیندانی سیاسی، بە ئاماژەدان بە مەرگی “ئارمیتا گەراوەند”، نووسیویەتی: “ئارمیتایان بەهۆی قژە جوانەكانی كە نەیدەویست لەژێر حیجابی ئیجباری بیشارێتەوە ڕەوانەی مەرگ کرد”.ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: “حکوومەت له ڕێگه‌ی ناوه‌نده ئەمنییەکانیەوە وایكرد كە ڕاستییەکان لەژێر کۆمەڵێک فێڵ و هەڕەشەدا نێژران”. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “نەسرین ستوودە” چالاکی مافی مرۆڤ، مردنی “ئارمیتا گەراوەند”ی بە “قه‌تڵێكی دیكه‌ی حكوومەتی” ناوبرد و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسی: “ئێمە دوو کچی لاومان لە میترۆدا لەدەستدا، دەتوانین بە بوونی بەرفراوانمان لە میترۆكاندا لاوەكانمان بپارێزین. تاكوو کاتی دادگایی‌کردنی دادپەروەرانەی تاوانباران و فەرماندەکانیان دێت”.