ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی به‌سه‌ر “سپیده ڕه‌شنۆ”دا سه‌پاند.
“سپیده ڕه‌شنۆ” له ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆیدا ڕایگه‌یاند: سزای شه‌ش مانگ زیندان و ده ملیۆن تمه‌ن جه‌زای ماڵی به‌سه‌ر‌یدا سه‌پاوه. هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان خراوه‌ته سه‌ر سزاكانی و چیتر ناتوانێت په‌یجی شه‌خسی خۆی هه‌بێت. نابراو هه‌روه‌ها وتی: ئه‌و شه‌ش مانگ زیندانه، حوكمی پێشووی كه سێ ساڵ و حه‌وت مانگ به‌ندكران بووه، له حاڵه‌تی ته‌علیق دێنێته ده‌ره‌وه و به‌و شێوه‌یه سه‌رجه‌م به چوار ساڵ و یه‌ك مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه.
