کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئازادیخواز دوای گیانبه‌ختكردنی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند”

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئازادیخواز دوای گیانبه‌ختكردنی ئارمیتا گه‌راوه‌ند

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ چه‌ند شاری ئێران دژ به‌ قه‌تلی حكوومه‌تی “ئارمیتا گه‌ڕاوه‌ند” درووشمیان وته‌وه‌ و خۆیندكارانی زانكۆ بۆ پشتیوانی له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی چالاكیان ئه‌نجامدا.

پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گیانبه‌ختكردنی “ئارمیتا گه‌راوند”، خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ شاره‌كانی تاران، كه‌ره‌ج و ڕه‌شت دژبه‌ حكوومه‌تی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌. هه‌روه‌ها خوێندكاران له‌ زانكۆكانی ئه‌لزه‌هرا و ئازادی قودس تراكت و وێنه‌ی ئارمیتایان بڵاو كرده‌وه‌ و دیواری ژووره‌كانی زانكۆیان به‌ دروشمی دژه‌ حكوومه‌ت نه‌خشاند.