ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی ده‌روێشان له شاری ئیلام له ناڕه‌زایه‌تی به ڕاده‌ست نه‌كردنی زه‌مینه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانن دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی ده‌روێشانی شاری ئیلام له ئاست ڕاده‌ست كردنی زه‌مینه‌كانیان به شێوه‌ی نایاسایی به كه‌سانی نزیك به حكوومه‌ت ناڕازین و ده‌ڵێن: بۆ ئه‌و زه‌مینانه پاره‌یان په‌رداخت كردووه كه‌چی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت زه‌مینه‌كانیان ڕاده‌ستی كه‌سانی سه‌ر به حكوومه‌تی ده‌كه‌ن. ناڕازیان خوازیاری دادپه‌روه‌ری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان بوون و ڕایانگه‌یاند ڕێگه ناده‌ن به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له ڕێگه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌وه زه‌مینه‌كانیان داگیر بكه‌ن.