کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند”

گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ئارمیتا گه‌راوه‌ند

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پاش ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی گیانبه‌ختكردنی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند”، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم گوشاریان بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی هێناوه‌ تاكوو ته‌رمه‌كه‌ی له‌و شوێنه‌ی خۆیان دیاریان كردووه‌ و به‌بێ به‌شداری خه‌ڵك بنێژن.

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌ خۆجییه‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم ده‌ورووبه‌ری ماڵی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند”یان گه‌مارۆ داوه‌ و ڕێگه‌ ناده‌ن خه‌ڵك سه‌ردانیان بكات. هه‌روه‌ها گوشاریان بۆ‌ دایك و باوكی ئارمیتا هێناوه‌ تاكوو مه‌راسمی پرسه‌ی كچه‌كه‌یان له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢ و له‌و شوێنه‌ی خۆیان دیاریان كردووه‌ به‌بێ به‌شداری خه‌ڵك به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.