کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاگردانی دارستانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری مه‌ریوان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌

ئاگردانی دارستانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری مه‌ریوان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌

به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ جارێكی دیكه‌ دارستانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری مه‌ریوانیان ئاگردا و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا سه‌رقاڵی كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن.

به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان، دارستان و مێرگی ناوچه‌ی “پشت قه‌بری ده‌روێش” له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه‌ ئاگر دراوه‌ و كه‌سانی خۆبه‌خش به‌ هاوكاری ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ سه‌رقاڵی كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن به‌ڵام، به‌هۆی شنه‌ی باوه‌ هێشتا نه‌یانتوانیوه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.