ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “عه‌لی مه‌ولایی” له شارستانی ئیزه به به‌شداری ئازادیخوازان به‌ڕێوه چوو.
“عه‌لی مه‌ولایی” ڕۆژی ٢٥ی خه‌زڵوه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” هاوڕێ له‌گه‌ڵ “كیان پیرفه‌له‌ك” و چوار شارۆمه‌ندی دیكه به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد. ڕۆژی شه‌ممه مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ئه‌و لاوه شۆڕشگێڕه به به‌شداری بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادێخوازی ئیزه له گۆڕستانی ئه‌و شاره به‌ڕێوه چوو. به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه وێڕای ڕیزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
