“یه‌حیا ئیبراهیمی” ئه‌ندانی كۆمیسیۆنی” بێهداشت و ده‌رمانی مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی شه‌ممه ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕایگه‌یاند: زیاتر له ٣٠٠ قه‌ڵه‌م ده‌رمان له ده‌رمانخانه‌كان دا ده‌ست ناكه‌وێت و ده‌وڵه‌ت به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و كێشه‌یه له ئه‌ستۆ ناگرێت.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، كه‌می ده‌رمان كارێكی كردووه كه كه‌سانێك به ناوی “ده‌ڵاڵی ده‌رمان” له‌و دۆخه كه‌ڵك وه‌ربگرن و نرخی ئه‌و دره‌مانانه‌ی له بازاڕدا ده‌ست ناكه‌وێت چه‌ند هێنده ببه‌نه سه‌ره‌وه. چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش سه‌رۆكی ڕێكخراوی خۆراك و ده‌رمانی ڕژیم وتبووی: له ئێستادا كۆماری ئیسلامی ده‌رمان بۆ ٥٠ وڵاتی جیهان هه‌نارده ده‌كات له حاڵێكدا پێشتر ناوی ٤٠ وڵاتی هێنابوو به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به كه‌می ده‌رمان له نێوخۆی وڵات و كێشه و گرفتی بنه‌ماڵه‌ی نه‌خۆشه‌كان بكات.
