ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی گیانبه‌ختكردنی “سارینا ساعدی” به به‌شداری بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی پێنجی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، “سارینا ساعدی” مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵی خه‌ڵكی سنه به زه‌ربه‌ی باتۆمی هێزه سه‌ركه‌تگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” گیانی به‌ختكرد. ڕۆژی هه‌ینی مه‌راسمی سالیادی گیانبه‌ختكردنی سارینا به به‌شداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه له گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی به‌ڕێوه‌چوو. شایانی باسه كه كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕی سنه به دروشم نووسین یادی ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌یان به‌رز ڕاگرتووه.