به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی “كورۆش به‌خشه‌نده” چالاكی كرێكاری كۆچكردوو، له‌سه‌ر مه‌زاری ناوبراودا كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران مه‌راسمێكیان بۆ ڕێزلێنان له یادی “كورۆش به‌خشه‌نده” به‌ڕێوه بردووه. مه‌راسمه‌كه سه‌ره‌تا به ڕاگرتنی یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ به‌رزنرخاندنی یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم ده‌ستیپێكرد، پاشان یه‌كێك له موعه‌لیمانی شاری سنه سه‌باره‌ت به هاوڕێ كورۆش و ئه‌ركی چالاكانی كرێكاری قسه و باسێكی پێكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد. له كۆتاییشدا سروودی “به‌ڕێزه گیانبازیتان” له‌لایه‌ن به‌شدابووان دا خوێندرا و ده‌سته گوڵێك له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و چالاكه كرێكارییه دانرا و به‌شداربووان په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
