به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئه‌رته‌شی توركیا ده‌ورووبه‌ری شاری دێركی له ڕۆژئاوای كوردستان بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه ژنێك و منداڵه‌كه‌ی به‌سه‌ختی بریندار بوون.
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل، ئه‌رته‌شه‌ی توركیاش هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر شاره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان چڕتر كردۆته‌وه و له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا ده‌یان هاووڵاتی و شه‌رڤان له هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانی توركیا گیانیان له‌ده‌ستداوه و بریندار بوون. چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی ڕۆژئاوای كوردستان بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی توركیایان شه‌رمه‌زار كردووه و خوازیاری گوشارهێنان بۆ به‌رپرسانی ڕژیمی فاشیستی توركیا بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌كانی بوون.
