شه‌وی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی تاران له مه‌راسمێك دا یادی هه‌میشه زیندوو “عه‌لی روزبه‌هانی” و ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی شاری مهابادیان به‌رز نرخاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ڕۆژی پێنجشه‌ممه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ڕۆژی له دایكبوونی هه‌میشه زیندوو “عه‌لی روزبه‌هانی” كه له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له شاری تاران به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكردبوو. ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی تاران له مه‌ارسمێكدا وێڕای ڕێزگرتن له یادی “عه‌لی روزبه‌هانی”، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی “سمكۆ(اسماعیل) مه‌ولوودی”، “محه‌ممه‌دكه‌یوان ده‌رویشی” و “محه‌ممه‌د لوتفۆڵاهی” له گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی مهاباد نوێ كرده‌وه.
