“مەجید كەرەمی”، خەڵکی شارۆچکەی دوشانی سەر بە شاری سنە کە بەهۆی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی کۆماری ئیسلامی ناچار به كۆچ بۆ وڵاتی یۆنان بووه، مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی لەسەرە.
“مه‌جید كه‌ره‌می” ساڵی ڕابردوو و لە سەردەمی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” لەلایەن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر و بۆ ماوەی دوو مانگ لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنە ئەشکەنجە درا. مه‌جید پاش ته‌واوبوونی قوناغه‌كانی لێپرسینه‌وه، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا، به‌ڵام له‌لایه‌ن دادگاوه به ٧ سال زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم و ناچار بوو وڵات بەجێ بهێڵێت. شایانی باسه کە ئیداره‌ی ئیتلاعات گوشارێكی زۆری بۆ کەفیل و بنەماڵه‌ی “مه‌جید كه‌ره‌می” هێناوه تاكوو ناوبراو بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئێران.
