به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژنانی ئازا و بوێڕی ئێرانی وێڕای سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ڕژیم، به شێوه‌یه‌ی به‌رین دژبه حیجابی ئیجباری خه‌بات ده‌كه‌ن.
هه‌ر چه‌ند ڕژیم ته‌واوی هێز و توانای خۆی خستۆته گڕ بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی ته‌رخان كردنی هه‌زینه‌یه‌كی زۆر بۆ ته‌بلیغات و دامه‌زرانی چوار هه‌زار حیجاببان، سه‌پاندنی یاسای حیجابی زۆرملێ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و دانانی ده‌یان جۆر سزای نامرۆڤانه، ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ی له‌لایه‌ن ژنانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌به‌وه فه‌تح كراوه، بۆ جارێكی دیكه داگیری بكات، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی ئاكامێكی نه‌بووه و ژنان و كچانی ئازادیخواز له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رین دژبه حیجابی زۆره‌ملێ خه‌بات ده‌كه‌ن.
