ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، مۆڵه‌تی مه‌ته‌بی دكتۆر “فاتمه ڕه‌جایی ڕاد” كه له مه‌راسمی ڕێزگرتن له پزیشكانی بسپۆڕی ئامۆل به‌بێ حیجابی ئیجباری به‌شداری كردبوو، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی زانكۆی زانیاری پزیشكی مازه‌نده‌ران، مۆڵه‌تی ده‌رمانكردنی “فاتمه ڕه‌جایی ڕاد” به بیانووی ڕه‌چاونه‌كردنی یاسای حیجابی ئیجباری و هه‌نجار شكێنی هه‌ڵوه‌شێندراوه. هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ده‌وڵه‌تیانه‌ی كه له‌و مه‌راسمه‌دا به‌شداربوون و له نزیكه‌وه بینه‌ری هه‌نجارشكێنی كۆمه‌ڵێك كه‌س بوون، به ناوه‌نده قه‌زایی و ئینتزامیه‌كانی ناسێندراون.
