به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕایانگه‌یاند: ١٠ گه‌ریلای “پ.ك.ك” له هێرشی ئاسمانی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر باكووری هه‌رێمی كوردستان گیانیان به‌ختكردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان، شه‌وی چوارشه‌ممه و به‌یانی پێنجشه‌ممه فڕۆكه‌كانی توركیه به چڕی ناوچه شاخاویه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆكیان بۆردوومان كردووه و به‌هۆیه‌وه ١٠ گه‌ریلای “پ.ك.ك” گیانیان به‌ختكردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕژیمی فاشیستی توركیا هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردوومانی باكووری هه‌رێمی كوردستان، ژێرخانه‌كانی ئابووری، خزمه‌تگوزاری، سووته‌مه‌نی، ویستگه‌كانی ئاو و كاره‌با له ڕۆژئاوای كوردستان بۆردوومان ده‌كات و له عه‌ین عیسا هاووڵاتیه‌ك به سه‌ختی بریندار بووه.
