کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی به‌لووچستان له‌ ئاست نه‌بوونی موعه‌لیم

ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی به‌لووچستان له‌ ئاست نه‌بوونی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی به‌لووچ له‌ ئاست نه‌بوونی موعه‌لیم و دابین نه‌كردنی ئیمكانات له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ٣٥ ڕۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن دا تێپه‌ڕ بووه‌ به‌ڵام به‌شێكی زۆر له‌ گونده‌كانی به‌لووچستان موعه‌لیمیان نییه‌ و قوتابخانه‌كان داخراون. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ قوتابخانه‌كانی شاره‌كانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان كه‌می مامۆستایان هه‌یه‌ و بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان خۆیان ئه‌چن وانه به‌ منداڵه‌كانیان ئه‌ڵێنه‌وه‌. به‌وته‌ی هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ، وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشی ڕژیم هێشتا كتێبی له‌ نێو قوتابیانی به‌لووچستان دا دابه‌ش نه‌كردووه‌ و سرویسی هاتووچۆی بۆ قوتابیانی گونده‌كان دیاری نه‌كراوه‌ و خه‌ڵكی خۆبه‌خش به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار منداڵه‌كانیان ئه‌به‌نه قوتابخانه.