کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی سێ كه‌س له‌ ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ شیراز

كوژران و برینداربوونی سێ كه‌س له‌ ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ شیراز 1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵه‌وه‌ر، چەکدارێکی نەناسراو لە شەقامی چەمرانی شیراز تەقەی كرد و لە ئاكامدا دوو کەس بریندار بوون و ژنێکیش گیانی لەدەست داوە.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێرشبه‌ره‌كه‌ ژنێکی بە بارمتە گرتووە و بۆ دەرەوەی شاری شیراز هەڵاتووە. تا ئێستا ناسنامەی ئەو كەسە و هۆكاری تەقە كردنەكەی نەزانراوە و هیچ زانیارییەک لەسەر وردەکارییەکانی ئەم ڕووداوە له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.