کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دابه‌زینی ته‌مه‌نی گیرۆده‌بوونی منداڵانی ئێرانی به‌ سیگار بۆ ١٢ ساڵ

دابه‌زینی ته‌مه‌نی گیرۆده‌بوونی منداڵانی ئێرانی به‌ سیگار بۆ ١٢

ده‌بیركولی كۆمه‌ڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دۆخانیاتی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕایگه‌یاند: ته‌مه‌نی كچانی گیرۆده‌ی سیگار له‌ ئێران گه‌یشتۆته‌ ١٢ بۆ ١٥ ساڵ و له‌ یه‌ك ساڵی ڕابردوودا له‌ سه‌دا ١٣٣ گه‌شه‌ی كردووه‌.

به‌وته‌ی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی، نرخی گیرۆده‌بوون به‌ سیگار له‌ نێو ژنانی ئێرانی دا له‌ سه‌دا ٧٠ به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و ئاماره‌كان بۆ كچانی ١٢ بۆ ١٥ ساڵ خراپتره‌ و ١٣٣٪ په‌ره‌ی سه‌ندووه‌. ئه‌وه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ پێشتر ئاماره‌كان باسیان له‌ گیرۆده‌بوونی ٢٢٪ی پیاوان و ٤٪ی ژنانی ئێرانی به‌ سیگاریان ده‌كرد. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌به‌ر مه‌جلیسی ڕژیم لایه‌حه‌یه‌كی په‌سه‌ند كرد و به‌پێی ئه‌و گه‌لاڵه‌یه‌ ده‌وڵه‌ت ئه‌ركدار كراوه‌ كه‌ له‌ به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی حه‌ته‌م دا نرخی باج بۆ به‌رهه‌مه‌ دۆخانیه‌كان بباته سه‌ره‌وه‌.