به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی خوێندكارێكی به‌شی په‌ره‌ستاری له زانكۆی زانیاری پزیشكی كوردستان به ناوی “سه‌حه‌ر ساڵحیان” پاش دستبهسهركرانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری سه‌قز به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به بنه‌ماڵه‌ی “سه‌حه‌ر ساڵحیان”یان وتووه كه كچه‌كه‌تان له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز دایه و یه‌ك جاریش بۆ دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره براوه، به‌ڵام له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كه‌یان هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه و نیگه‌رانی چاره‌نووسی سهحهرن. شایانی باسه كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا دوو جار ماڵه‌كه‌یان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاته‌وه پشكێنراوه.
