ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی خهزهلۆهر، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “حه‌سه‌ن بۆركه” و “سۆران مه‌حموودی” بۆ زیندانی نه‌غه‌ده گوازرانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حه‌سه‌ن بوركه” هاووڵاتی خه‌ڵكی پیرانشار، مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش یه‌ك مانگ به‌ندكران به دانانی وه‌سیقه له گرووتهخانهی ئیتلاعات دا ئازاد كرا. ناوبراو دوو ڕۆژ پاش ئازادبوونی بۆ جارێكی دیكه بانگهێشتی ئیداری ئیتلاعاتی پیرانشار كرا و بۆ جاری دووهه‌م ڕفێندرا، هه‌روها “سۆران مه‌حموودی” مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی خهزهلۆهر، بۆ زیندانی نه‌غه‌ده گوازرایه‌وه. جێگایی ئاماژه‌یه كه وێڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه، چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و كه‌سوكاریان نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستیانن.
