کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ١٥ كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ جاده‌ی خۆی- ماكۆ

كوژران و برینداربوونی ١٥ كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ جاده‌ی خۆی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌هۆی پێكدادانی ئۆتومبێلێكی سه‌واری له‌گه‌ڵ مینی بووسێكدا له‌ جاده‌ی نێوان خۆی بۆ ماكۆ، ژنێكی به‌ساڵاچوو گیانی له‌ده‌ستدا و ١٤ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕووداوه‌كه‌ كاتژمێر ٩ و ٣٥ خوله‌كی شه‌وی سێشه‌ممه‌ له‌ نێوان ئۆتومبێلێكی سه‌مه‌ند له‌گه‌ڵ مینی بووسێكدا ڕوویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌واریه‌كه‌ ئاگری گرتووه‌ و سه‌رنشینه‌كه‌ی كه‌ ژنێكی به‌ساڵاچوو بووه‌ له‌ نێو ئاگردا سووتاوه‌. هه‌روه‌ها ١٤ كه‌سی دیكه‌ش له‌و ڕووداو به‌سه‌ختی بریندار بوون كه‌ به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شارستانی چایپاره‌ كراون.