ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سزای یه‌ك ساڵ زیندان بۆ سه‌ر دوو خویندكار به ناوه‌كانی “هه‌ستی ئه‌میری” و “زیا نه‌به‌وی” له دادگایی ئینقلابی تاران پشت‌راست كرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “هه‌ستی ئه‌میری” خۆیندكاری كارشناسی ئه‌رشه‌د و “زیا نه‌به‌وی” خۆیندكاری كۆمه‌ڵناسی “عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی” به‌هۆی به‌شداریكردن له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به نیزام” یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری به سه‌ریاندا سه‌پێندرا. شایانی باسه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی، له دادگایی ئینقلابی تاران حووكمه‌كه‌یان پشتڕاست كراوه.
