ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ماڵپه‌ڕی كۆڵبه‌رنیووز ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر ڕێژه‌ی كۆڵبه‌ران و كاسبكارانی قوربانی سه‌ركوتی ڕژیم له حه‌فته‌ی ڕابردوو بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له نێوان ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر بۆ ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢ی هه‌تاوی، به‌لانیكه‌م حه‌وت كۆڵبه‌ر و كاسبكارێكی كورد له‌وانه مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم كوژراو و بریندار بوون. به‌پێی ئاماری كۆڵبه‌رنیووز، له مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵدا سه‌رجه‌م ٢٦ كۆڵبه‌ر و كاسبكار به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌ت پێكراون، له‌و ڕێژه‌ی دوو كۆڵبه‌ر و كاسبكارێك گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢٣ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش بریندار كراون كه ١٨ كه‌سیان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ بووه.
