ڕۆژی سێشه‌مه ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی “سۆران سه‌حراگه‌رد” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت “سۆران سه‌حراگه‌رد”یان به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به‌شێوه‌ی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. شایانی باسه كه هێشتا هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و لاوه ڕوون نه‌كراوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كه‌یانن.
