به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی هاووڵاتیه‌كی به‌ندكراوی خه‌ڵكی سنه به ناوی “وریا ئیبراهیمی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “وریا ئیبراهیمی” له مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ڕامین فاتحی” كه له گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی سنه به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئینتزامی مه‌یدانی ١٢ی فه‌روه‌ردین گوازرایه‌وه. ناوبراو له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
