“ئیلهام موده‌ڕسی” له دهستبهسهكراوانی شۆڕشی “ژینا” له ڕێكه‌وتی ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له په‌یامێكی ویدیۆیی دا باسی له ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌ی و ده‌روونی خۆی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كردووه.
“ئیلهام موده‌ڕسی” نیگاركێشی خه‌ڵكی سنه و دانیشتووی شاری كه‌ره‌ج به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “تێكدانی ئه‌مواڵی گشتی” ده‌ستبه‌سه‌ر و به مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی كرا. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١ به دانانی وه‌سیقه له زیندانی كهجوویی كه‌ره‌ج ئازاد كرا. ئیلهام پاش ئازادی له ئێران چووه ده‌ره‌وه و ئێستا له وڵاتی توركیا نیشته‌جێ بووه. ناوبراو له په‌یامه‌كه‌ی دا باسی له دانانی چه‌ك له‌سه‌ر مێشكی دایك و براكه‌ی و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ری له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كردووه.
