ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی “موحسین عه‌بدۆڵڵاهی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “كێله” گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، “موحسین عه‌بدۆڵڵاهی” ناسراو به “مه‌لامحه‌ممه‌د كانی به‌رد” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، خێزاندار و باوكی چوار منداڵ له كاتی كۆڵبه‌ری له سنووری “كێله”ی بانه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ست داوه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ته‌رمی ئه‌و كۆڵبه‌ره له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌ی شاری بانه دایه و كاتێك فه‌رمانداری ئه‌و شاره بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و ڕووداوه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كردووه، له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی بنه‌ماڵه و خه‌ڵكی تۆڕه‌ی بانه به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. شایانی باسه كه “موحسین عه‌بدۆڵڵاهی” كاتێك له ئۆتومبێله‌كه‌ی دابه‌زیوه له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ته‌وه پێكراوه له حاڵێكدا هیچ بارێكی پێ نه‌بووه.
